عێراق؛ 72 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

10/08/2020     ژمارەی بینراو 226

راچڵەکین-

تەندروستی عێراق رایگەیاند، سێ هەزار و 484 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری  24کاتکۆی  رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا، 19 هەزار و 663 پشکنین کراون و لەو ژمارەیە 3 هەزار و 484 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو هەزار و ١٥ کەسیش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە. 

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 153 هەزار و 599 کەس، هاوکات 5 هەزار و 464 کەس گیانیان لەدەستداوە و 109 هەزار و 790 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن