راچڵه‌كین- سپۆرت
یانه‌ی لیڤه‌رپولی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را رایگه‌یاند, گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵیيان له‌گه‌ڵ كۆستاس تسیمیكاسی به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی واژۆكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی سپۆرت, گرێبه‌سته‌كه بڕی 11 ملیۆن پاوه‌ندی تێچووه‌و كۆستاس ده‌بێته یه‌ده‌كی روبێرتسۆن.
كۆستاسیش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند دڵخۆشه به هاتنی بۆ لیڤه‌رپول و ئه‌و یانه‌یه‌ی به گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان ناوبرد.