هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایکرد

کوردستان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 652

راچڵەکین-

کەمێک پێش ئێستا هونەرمەند سابیر کوردستانی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لەنەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرۆنا  لە سلێمانی کۆچی دوایکرد.

دکتۆر رەنج عوسمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسای لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" کەمێک پێش ئێستا بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هونەرمەند سابیر کوردستانی لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد".

وتیشی:"ماوەی دوو هەفتەیە هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و لە سەرەتادا باری تەندروستی ناجێگیربوو، بەڵام دواتر باری تەندروستی جێگیربوو، بەڵام دوێنێ جارێکی دیکە باری تەندروستی تێچکوو،  سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەڵام ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن