منداڵێك له مه‌ترسیدارترین شوێنی باڵه‌خانه‌یه‌ك پیاسه ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
دادوه‌رێكی ئیسپانی بڕیاری داخستنی كه‌یسی ئه‌و منداڵه‌یدا كه له قه‌راغی دیواری نهۆمی چواری ئه‌و باڵه خانه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژین به ته‌نها ده‌ڕوات و له‌و كاته‌شدا دایكی له گه‌رماو بووه و باوكی له سه‌ر كاره‌كه‌ی بووه.
دادوه‌ر بڕیاریدا كه هیچكام له دایك و باوكی منداڵه‌كه تۆمه‌تبار نه‌كرێت كه ئاگاداری منداڵه‌كه‌یان نه‌بوون چونكه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رقاڵی كارێك بوون و منداڵه‌كه بێ پرسی ئه‌وان ئه‌م كاره‌ی كردوه.
له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌م ڤیدیۆیه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت منداڵێك به ته‌نها له به‌رزی 25 مه‌تر له قه‌راغی باڵه‌خانه‌یه‌ك و له نهۆمی چوارهه‌م ده‌سوڕێته‌وه و به‌هۆی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه ڕه‌خنه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی دایك و باوكی منداڵه‌كه كرا.