هۆكارهكانی خوێناوی بوونی میز و چۆنیهتی دهستنیشان كردن
ڕاچڵهكین-
میزی خوێناوی بریتیە لە هەبوونی خوێن لە میزدا و گۆڕانی ڕەنگی میز کە لەوانەیە ئازاری لەگەڵ بێت لە کەلەکە و میزڵدان یان بە بێ ئازار بێت، دكتۆر دابان پزیشكی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گورچیلە لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چارهسهری ههبوونی میز بهخوێنهوه ڕوون دهكاتهوه.
ئایە ههبوونی خوێن لە میزدا ئاساییە؟
نەخێر بوونی خوێن لە میزدا،نیشانەیەکە نابێ پشتگوێ بخرێت و پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت , چوونکە زۆر جار هۆکارەکە نەخۆشیەکی جددیە.
هۆکارەکان بە شێوەیەکی گشتی:
1- نەخۆشی بەردی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
2- هەوکردنی گورچیلە و میزەڕۆ
3- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە گورچیلەو میزڵدان
4- گرێی شێرپەنجەیی لە (گورچیلە و بۆڕی میز و میزڵدان و پڕۆستات).
5- هەوکردن و گەورەبوونی پڕۆستات لە پیاواند.
6- هەندێ نەخۆشی خوێن مەیین (هیمۆفیلیا).
7- بەکارهێنانی دەرمانی دژە خوێن مەیین.
8- هەندێک ناتەواوی سکماکی گورچیلە لە منداڵاندا.
9- نەخۆشی کیسی گورچیلە.
10- هەندێک کات وەرزشی قورس و ڕاکردنی زۆر دەبێتە هۆی میزی خوێناوی.
چۆنیهتی دەستنیشانکردن :
بۆ دەستنیشان کردن پێویستە لە سەرەتا پشکنینی میز بکرێت پاشان بە پێی پێویستی ،پزیشک پشکنینەکانی تر دەکات بۆ دەستنیشان کردنی هۆکارەکان کە ئەمانەن :
-سۆنەری گورچیلەکان .
-CT scan
-تیشکی ڕەنگاوڕەنگی گورچیلەکان IVU.
-نازووڕی میزڵدان و گورچیلە.
چارەسەر :
چارەسەری میزی خوێناوی بەپێی دۆزینەوەی هۆکارەکە دەبێت لە لایەن پزیشکەوە .