راچڵەكین ھۆكاری گیانلەدەستدانی پەیامنێرەكەی میدیای فەرمی یەكێتی ئاشكرا دەكات

کوردستان

12/08/2020     ژمارەی بینراو 7043

راچڵەكین

ئەمڕۆ 12-8-2020، هونەر ڕەسوڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، لەكاتی رووماڵكردنی ئاڵۆزییەكانی خۆپیشاندانەكەی رانیە، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك بە راچڵەكین-ی راگەیاند، پەیامنێرەكەی كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، لەكاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكەی قەزای رانییە، تووشی ماندووبوون بووەو زمانی هەڵگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، هونەر رەسوڵ بەهۆی دووچاربوونی بە نۆبەی دڵ-ەوە گیانی لەدەستداوە.

هونەر رەسوڵ هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن