راچڵەكین
تەندروستیی هەولێر ئەو شوێنانە ئاشكرا دەكات كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا ئەنجام دەدرێت و چەند ژمارە مۆبایلێكیش بڵاودەكاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەكەدا كە ئەمڕۆ 26-8-2020 بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكردووە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆلینكراوە بۆ (3) بنكەی تەندروستی، كە بۆ زانینی ئەنجامی پشكنین سەنتەری داتا و زانیاری دانراوە بەمشێوەیەی خوارەوە:-
1. بنكەی تەندروستیی زانكۆ/ بۆ پشكنینی (گەشتیاران) دەتوانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئەنجامبدەن لە سەنتەری داتا و زانیاری ئەنجامی پشكنینەكە وەربگرنەوە.
ناونیشان: نزیك كۆلێژی زانست/ زانكۆی سەلاحەددین
كاتی دەوام: كاتكۆ 8:30ی بەیانی تاوەكو 3:30 ئێوارە
2. بنكەی نازداربامرنی/ بۆ پشكینینی (كارمەندانی كۆمپانیاكان) دەتوانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئەنجامبدەن لە سەنتەری داتا و زانیاری ئەنجامی پشكنینەكە وەربگرنەوە.
ناونیشان: هەولێر 40 مەتری نزیك دەزگای ئاراس
كاتی دەوام: كاتكۆ 8:30 بەیانی تاوەكو 3:30 ئێوارە
3. بنكەی تەندروستی مەلافەندی/ بۆ پشكنینی (بەركەوتووانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19) وەڵامی پشكنینەكە لە سەنتەری داتا و زانیاری ئەنجامی پشكنینەكە وەربگرنەوە.
ناونیشان: 100 مەتری، تەنیشت مزگەوتی خەدیجە كوبرا
كاتی دەوام: كاتكۆ 8:30 بەیانی تاوەكو 3:30 ئێوارە
تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیان لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە دەتوانن ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە:
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202