چهند ڕێنماییهك بۆ كهمكردنهوهی ئازاری بهشی خوارهوهی پشت
ڕاچڵهكین-
ئازاری بهشی خوارهوهی پشت یهكێكه لهو گرفتانهی زۆر كهس له تهمهنی جیاواز به دهستیهوه دهناڵێنن، دكتۆره چرا پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم و چارەسەری سروشتی لهم بابهتهدا چهند ههنگاوێك بۆ كهمكردنهوهی ئازاری بهشی خوارهوهی پشت دهخاته ڕوو.
1- بەشی زۆری ئازارەکانی پشت لە ئەنجامی پێکان و ئەزیەت بوون لە ماسولکە بەستەرەکان دروست دەبێ و تەنھا بە ھەندێ پشودان (نەکردنی کاری قورس )نەک کەوتن لە ناو جێگا واتە جولەی ئاسایی خۆت بکە لەگەڵ وە وەرگرتنی ھەندێ چارەسەری سوک وەک ئازارشکێنەکان بۆ نمونە پاراسیتامۆل بۆ ماوەیەکی کورت، ئازارەکەنامێنێ .
2- ئەگەر ئازاری پشت ماوەکەی زیاتر بێ لە ٦ ھەفتەی خایاند، سربوون وتەزین ھەبێ لە قاچەکان یان لەرزو تا،کێش دابەزین ھەبوو ئەوە پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات .
3- ھەموو ئازارێکی پشت شەرت نی یە ئینزلاق بێ ، لەوانەیە تەنھا پێکان بێ لە ماسولکەکان لەوانەشە گرفتی گورچیلە کۆئەندامی زاوزێ بێ یان ھەوکردنی رۆماتیزمی بێ لە بربرەکانی خوارەوەی پشت .
4- پێش ئەوەی ئازاری پشتت دەست نیشان (تشخیص)بکرێ لەلایەن پزیشکی پسپۆر ،ھەوڵ مەدە چارەسەر لە خەڵکانی دەورو بەرت وەربگری کە چارەسەر بۆ پشتیان وەردەگرن ، چونکە جۆری دەرمان ماوەی پیدانی دەرمان لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە .
5- لەکاتی بوونی ئازار لە بربرەی خواراوەی پشت ھەوڵ بدە سەرینێک لە بەینی قاچەکانت دانێ لە کاتی خەوتن لە لا تەنیشت وە لەکاتی خەوتن لە سەر پشت سەرینەکە بخەرە ژێر ئەژنۆکانت.
٦6- ئهنجامدانی ھەندێ وەرزش بۆ بەھێز کردنی ماسولکەکانی پشت و ناوچەی حەوز، بەڵام ھەرکاتێک لەگەڵ ھەر وەرزشێک ھەستت بە زیادبوونی ئازارو نارەحەتی کرد پێویستە نەیکەی .
7- دورکەوتنەوە لە ھەڵگرتن و راکێشانی قورسای.
8- دانانی دێمکەی ئاوی گەرم بۆ کەمکرنەوەی کرژبونی ماسولکەکان .وە لە وەرزی ھاوین ھەڵ بدە ئامێرەکانی ساردکردنەوە راستەوخۆ لێت نەدا.