دوای گۆڕانی بۆ مزگه‌وت..چونه ناو ئایا سۆفیا مه‌رجی خۆی هه‌یه
ڕاچڵه‌كین-
چیتر گه‌شتیاره‌كان له‌كاتی سه‌ردانكردنی مزگه‌وتی ئایا سۆفیا ناچارن پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه ببن كه دانراوه بۆ چوونه ژوره‌وه بۆ مزگه‌وتی ئایا سۆفیا و ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزگرتنێكه بۆ ئه‌و مزگه‌وته.
كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توركی كه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانه له‌و وڵاته 10 ی یۆلیۆی ئه‌مساڵ بڕیاری ئه‌وه‌یدا ئایا سۆفیا له مۆزه‌خانه‌یه‌كه‌وه بكرێت به مزگه‌وت و له 24 یۆلیۆه‌وه ئه‌م مزگه‌وته نوێژه فه‌رزه‌كانی تیادا ده‌كرێت.
ساڵانه 3 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌م شوێنه میژویه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌و خانمانه‌ی ده‌چنه ناو ئه‌م مزگه‌وته مه‌رجه له‌چك و مانتۆیان پۆشیبێت و ئه‌گه‌ر پێشیان نه‌بێت ئه‌وه ده‌توانن له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه بیكڕن كه نرخی له‌چكێك كه‌متر له دۆلارێكه و مانتۆیه‌ك به 3 دۆلاره و نرخی چونه ژوره‌وه 60 لیره‌ی توركیه.