بەشێوەیەکی فەرمی جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید روویکردە پرێمەر لیگ.
لە پێگەی خۆیانەوە، یانەی ئیڤرتۆن هەواڵی گواستنەوەی جەیمیس رۆدریگێزی کۆڵۆمبییان بۆ ئینگلتەرا بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، جەیمس بەبەهای 29 ملیۆن دۆلار و بۆ سێ ساڵ، ریاڵ مەدریدی بەجێهێشتووە، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە پێکهاتەی سەرەکیی ئەو یانە پەراوێز خراوەو گرنگی پێنادرێت.
جەیمسی تەمەن 29 ساڵ لە ساڵی 2016 بووە باشترین یاریزانی مۆندیال و چەندین دەستکەوتیشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستهێنا.