به‌وێنه‌.. ڕیهانا به‌ ڕوخسارێكی شێواو و لێدراو ده‌ركه‌وت.. هۆكار چییه‌؟

کەلتوور

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 251

به‌وێنه‌.. ڕیهانا به‌ ڕوخسارێكی شێواو و لێدراو ده‌ركه‌وت.. هۆكار چییه‌؟


ڕاچڵه‌كین-

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراو" ڕیهانا" بڵاوبۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌دڵی هه‌واداره‌كانیدا دروست ببێت.

له‌ وێنه‌كه‌دا ڕیهانا به‌ ڕوخسارێكی لێدراو له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان له‌ شاری " سانتا مۆنیكا" له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بووه‌ و برینداری به‌ چه‌ناگه‌یه‌وه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌ وێنه‌كه‌ ڕیهانا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی سكۆته‌ری كاره‌بایی توشی ئه‌م ڕووداوه‌ بووه‌ و برینه‌كانی زۆر له‌وه‌ خراپتر بووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌  و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ به‌ زووی چاكده‌بێته‌وه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن