كارداشیان هه‌واڵێكی ناخۆشی به هه‌واداره‌كانیدا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" هه‌واڵێكی ناخۆشی له‌باره‌ی پرۆگرامی ته‌له‌فیزۆنی" خێزانی كارداشیان" بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی درێژه په‌خش ده‌كرێت.
كیم له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تویته‌ر نوسیویه‌تی" به‌دڵێكی قورس و پڕه‌وه ئێمه وه‌ك یه‌ك خێزان بڕیارێكی قورسماندا و ماڵئاوایمان له " ئیكب ئه‌پ ویز زه كارداشیانز" كرد.
كۆتا وه‌رزی ئه‌م پرۆگرامه كه ژماره 21 و كۆتاییه نمایش ده‌كرێت و ماوه‌ی 14 ساڵه به‌رده‌وامه و تیایدا كیم و خوشكه‌كانی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ڕۆڵیان هه‌یه و له ساڵی نوێ‌دا ئه‌م پرۆگرامه به ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت.
كیم سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه ده‌ربڕیوه كه به‌شداربوون له پرۆگرامه‌كه و سوپاس گوزاریانه كه 14 ساڵه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامن و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه به‌هۆی ئه‌م پرۆگرامه‌وه خۆی و خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتون به‌و ئاسته‌ی ئێستا تیایدان و به‌هۆیه‌وه ژیانیان بۆ هه‌میشه گۆڕاوه.