وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی كه‌یت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی جیاوازی دۆقه "كه‌یت" بوكی خێزانی شاهانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Daily Express بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه وێنه‌كه به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له شازاده ولیام و له‌و شوێنه‌ی چالاكیه سه‌ربازیه‌كانی تیادا ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر كه‌شتی"HSMدیوك" له ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی .
له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دۆقه له ئاهه‌نگێك له " هاید پارك" چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا ئاماده بووه و به چه‌ندین گه‌نج و هه‌واداره‌كانی چوارده‌ور دراوه و كوپێكی به ده‌سته‌وه‌یه و به ده‌نگی به‌رز پێده‌كه‌نێت و پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه‌وه كه تیایدا به‌و جۆره ده‌ركه‌وتووه گرفتی گه‌وره له‌ناو خێزانی شاهانه بۆ كه‌یت دروست ببێت چونكه ئه‌م جۆره ده‌ركه‌وتنانه له‌ناو خێزانی شاهانه و یاساكانی كۆشك ئاسایی نیه و ڕێگه پێ نه‌دراوه.