راچڵەکین-
دوێنێ هەینی کوڕی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی باوکیدا خنکا.
دوێنێ ههینی ١١-٩-٢٠٢٠، منداڵێک بە ناوی (هۆنیار) کوڕی (دلێر حسێن) ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دوای مانەوەی بۆ چەند کاتکۆیەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکیدا بە هۆی گەرماوە خنکاوە.
رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، ئەو خێزانە دوای ئەوەی دەچنە ماڵى باپیرهی هۆنیار لە گەڕەکی (سەیداوە)ى ھەولێر، منداڵهكه دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلی باوکی بۆ چەند كاتکۆیەک دیار نامێنێت، کەسوکارەکەی لە نێو بازاڕ بە شوێنیدا دەگەڕێن، بەڵام ھەر نادیدۆزنەوە، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی باوکیدا بە مردووی دۆزیویانەتەوە کە بههۆى گهرماوه خنكابوو.