وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

کشتوکاڵ

13/09/2020     ژمارەی بینراو 343

راچڵەكین -

لەسەر داواكاری جوتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەك-ی هاوردەكراو بۆ ماوەی 10 رۆژی دیكە درێژ بكاتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ 13-9-2020 بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ئاراستەی وەزارەتی دارایی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی كردووە، بڕیاریداوە ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەك-ی هاوردەكراو بۆ ماوەی 10 ی دیكە درێژبكاتەوەو تا رۆژی 25ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆیی، لە 15حوزەیران تاوەكو 15ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر كیلۆیەك 350 دیناری لەسەر بەرهەمی هاوردەی كاڵەك (گندۆرە) دانابوو.

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاندووە، درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەك-ی هاوردەكراو، لەسەر داوای جوتیاران بووە، چونكە لە چەند ناوچەیەك بەرهەمی كاڵەكیان ماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن