نووسینگەی قوباد تاڵەبانی روونكردنەوە لەسەر لێدوانێكی لیوا چەتۆ دەدات

کوردستان

15/09/2020     ژمارەی بینراو 2424

لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ

راچڵەكین -

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ لێدانێكی لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران دابێت.

لە روونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە كردووەتەوە كە بریكاری وەزارتی ناوخۆ، وەكو هەموو ئەندامانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كابینەی نۆیە‌م، پابەندە بە جێبەجێكردنی دیدو سیاسە‌تی حیزبەكەی لە چوارچێوەی كارنامەی پەسەندكراوی كابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیە‌ك بۆ رای گشتی

لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی بە‌ڕێز بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێك كەناڵی میدیایی بڵاوبوویە‌وە‌. لەبەر هەستیاری دۆخەكە لێكۆڵینەوەمان لەم بابەتە كردووەو بۆمان دەركەوتووە كە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، وەكو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەك هیچ لێدوانێكی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
 
بریكاری وەزارتی ناوخۆ، وەكو هەموو ئەندامانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كابینەی نۆیە‌م، پابەندە بە جێبەجێكردنی دیدو سیاسە‌تی حیزبەكەی لە چوارچێوەی كارنامەی پەسەندكراوی كابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم، كە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێك لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە‌.

نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن