ئاگاداربه.. نه‌خۆشی گورچیله توشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ت ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
پرۆفیسۆر " سفگینی شیلۆف" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله ده‌ڵێت" نزیكه‌ی %60 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌كانیان گرفتی هه‌یه و توشی سستی گورچیله بوون مه‌ترس توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن زۆره"
ئه‌م پرۆفیسۆره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئاوسانی "ده‌ست و پێ و ڕوخسار و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن" له نیشانه‌ی ماندوێتی توندی گورچیله‌كانه و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه ئه‌مه نابێته هۆی مردنیان به‌ڵكو %90 یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌مرن ته‌نانه‌ت له‌ناو گه‌نجه‌كانیشدا چونكه نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و سست بوونی دڵ.
به‌ڵام چی زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت؟
زۆر خواردنی خوێ زیاتر له 3 گرام له ڕۆژێكدا و زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان و شه‌ربه‌ت و گۆشتی قتوو و ده‌رمانه میز پێكه‌ره‌كان و ڕاگرتنی میز .
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه پێویسته ئه‌م ڕه‌فتارانه بكرێنه خوو:
خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو، ڕانه‌گرتنی میز، نه‌خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێن زیاتر له دوو جار له هه‌فته‌یه‌كداچونكه كاردانه‌وه‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت له‌سه‌ر گورچیله و چاودێری كردنی په‌ستانی خوێن زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌بێت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت.