ھیڤیدار ئەحمەد باس لە چركەساتی مردنی دایكی دەكات

کەلتوور

15/09/2020     ژمارەی بینراو 588

راچڵەكین- 

كاژێر 6ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 16/9/2016 زەنگی ماڵەوە لێدرا. بەتەنیا لە ماڵەوە بووم، ئەو زەنگە هەڵگری هەواڵێك بوو، یەك ساتیش بیری ئەوەم نەدەكرد ئەو هەواڵە ببیستم.

بەڵێ دروست چوار ساڵ پێش ئێستا بوو، كە دەرگای حەوشی ماڵەوەم كردەوە، هەواڵی كۆچی دوایی ئەو كەسەی پێ بوو كە "یەكەم دەمو چاوبوو دوای لە دایكبوونم ببینم، ئەو كەسە بەراوردم كرد لەگەڵ هەزارەها كەس كە بینیومە لە ژیانمدا، لە ئیماندارەكان، خواناسەكان جوانەكان و ..... هتد، بەڵام لەوە بە رەحمتر و جوانتر و گەورەتر لە ژیانی خۆمدا نەم بینییوە، بەڵێ ئەوە دایكمە لەو ساتەی لە دایك بووم، منی لە باوەشیگرت و دڵێ منی پڕكرد لە رەحم، بوونی منیكرد، پێدەكەنی و هەر لەو ساتەوە دڵم بە دڵی ئەو بەسترایەوە". 

بەڵێ ئەمەی  باسی دەكەم (ئاسیا خانی) دایكم بووە، كە جارێكی دیكە لەم دنیایەدا بومن دووبارە نابێتەوە.

دایكم منی فێركردبوو قەت حەقد لە دڵی خۆم هەڵنەگرم، كەسێكی لێبوردەبم، ڤیان و ئارامی لە دڵی مندا چێندرا.

جاری وا هەیە زۆر بیری دەكەم، هەر بە خەیاڵ بیری ئەو باوەشانە دەكەم كە سەردانم دەكرد منی لە باوەشی دەكرد. بونی منی دەكرد دەیگوت (الله چەند خۆشە) وەك ئەوەی تازە لەدایك بووبم. كە بەجێم دەهێشت "چاوەكانی پڕدەبوون لە فرمیسك دەیگوت توخوا ئەم سەعاتەش هەر لای من بمینەرەوە".

دوای گەیشتنی هەواڵی كۆچی دایكم، داوامكرد بەخاك نەسپێرن تا دەگەمە زاخۆ، كە گەیشتمە زاخۆ بیرەوەرییەكانی دایكم یەك بە یەك دەهاتنە پێش چاوم. لە نێو مزگەوت بەبێ دەنگی خەوتبوو، ئەویش چاوەرێ منیدەكرد، كراسێكی سپی لەبەربوو، گەیشتمە سەر تەرمی و تێر تیر بوونم كرد، بوونی گەردەنی دایكم كرد، ئێستاش ئەو بوونە هەر لای من ماوە و خودا حافیزی لە یەكدیمان كرد"

دوای حەفتایەك لە وەفاتی دایكم، برادەرێك تەلەفۆنی كرد، چۆمە لای، ئەمانەتەكی بەجێهێشتبوو، تەسلیمی منی كرد. لای خۆم هەڵگرتووە بەهیچ سەروەتێكی دنیا ناگۆڕمەوەو تا مردن ئەو ئەمانەتە دەپارێزم".

ھیڤیدار ئەحمەد

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن