کات و شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

ئابوری

23/09/2020     ژمارەی بینراو 4148

راچڵەکین-

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، حکومەتی هەرێم، ئێستا ٣٠٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەیە، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕوانی گەیشتنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەکات تا لیستی مووچەی مانگی (نیسان/٤) رابگەیەنێت.

سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان راچڵەکین-ی راگه‌یاند، بە به‌گوێره‌ی زانیارییەکانیان سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ٩ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كرێت، به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقیش، له‌گه‌ڵ دووه‌م وه‌زاره‌ت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ و بڕه‌كه‌ی ٣٢٠ملیار دیناره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆیە پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت و ئەوکاتە حکومەتی هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی نیسان رادەگەیەنێت".

سەبارەت بەوەی کە ئایا مووچە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت یاخود نا ووتیشی:" بۆ ئەم مانگەش مووچە بە لێبڕینی لەسەدا ٢١ دابەشدەکرێت، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌یه‌، خشته‌ی مووچه‌ به‌ لەسەدا ٧٩ كراوه‌ و رێژه‌ی لەسەدا ٢١ له‌لیستی مووچه‌ هه‌ڵده‌گیرێت و نامێنێت".

لای خۆشییەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێبڕینی مووچە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت، بۆیە تا ئێستا بە تەواوی دیارینەکراوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن