شەش پەرلەمانتاری گۆڕان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فراکسیۆن رەتدەکەنەوە

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 413

راچڵەکین-
شەش پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فراکسیۆن رەتدەکەنەوە.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی هەریەك لە پەرلەمانتاران ( عەلی حەمەساڵح، ئاشنا عەبدوڵا، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری، دابان محەمەد، عەلی حەمەساڵح)ی لەسەرە و بڵاوکراوەتەوە دەڵێن:" ئێمە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەرجــەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەكەینـەوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی فراكسیۆن و كۆی پرۆسەكە نادەستورییە."

ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان بەوەشکردووە:" هەر دەستوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لە هەر ئاستێكدابێت رەتدەكەینەوە و پێداگرین لەسەر هەڵبژاردنی پێشومان كە هەریەك لە (دابان محەمەد - سەرۆكی فراكسیۆن، ئاشنا عەبدوڵا - جێگر، جەلال محەمەد- بڕیاردەر) بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرابوون".

ئەمە لە کاتێکدایە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی حەمە ساڵح، هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی فراکسیۆن کرا و دابان محەمەد وەک سەرۆکی فراکسیۆن هەڵبژێردرا، بەڵام دوای هەفتەیەک هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆن دووبارە کرایەوە گوڵستان سەعید، وەک سەرۆکی فراکسیۆن هەڵبژێردرا، بەڵام تا ئێستا پرۆسەکە یەکلایی نەبووەتەوە و کێشە لە ناو فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆن بەردەوامی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن