فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق لە پۆستەكەی لابرا

عێراق

24/09/2020     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین –

بە فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا لە پۆستەكەی دوورخرایەوەو كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دانرا.

سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراق ئاشكرایكرد، لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاوی بە فەرمانی مستەفا كازمی، لە پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا لابراوەو لیوا روكن حەمەد ئەلنامس فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە شوێنەكەی دەستبەكاربووە.

تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمیی عێراق، هۆكاری لابردنی ئە فەرماندەیەی لە پۆستەكەی ئاشكرا نەكردووە، كە لەمانگی تەموزی رابردوو ئەركەكەی پێ سپێردرابوو.

فەرمانی لابردنی لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاوی لە پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا، دوای چەند كاتكۆیەك دێت لە بڕیاری لابردنی وەعد قەدۆ ئامری لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە پۆستەكەی دێت، كە ناوبراو تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوان لە ناوچەكانی دەشتی نەینەواو كوشتن و ئەشكەنجەدانی هاووڵاتیانی سوننە لە ناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن