سوودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد

تەندروستی

25/09/2020     ژمارەی بینراو 2825

‌راچڵەکین-

خۆشۆردن بە ئاوی سارد کۆمەڵێک سوودی جۆراو جۆری هەیە کە لە ئەنجامی چەندین توێژینەوە ئەو سوودانەی خراونەتە ڕوو.

‌1. خۆشۆردن لە بەیانیاندا زیاتر بە ئاگامان ئەهێنێتەوە و  وریامان ئەکات و ماندووێتی کەم ئەکاتەوە، تەنانەت کاریگەری کەم خەویش کەم ئەکاتەوە، بۆ نمونە کاتێک ئاوی سارد بەکار ئەهێنرێت مرۆڤ هەناسەیەکی قووڵ هەڵئەمژێت  بەمەش  لێدانی دڵ زیاد دەکات و ئۆکسجینێکی زۆر بۆ مێشک ئەچێت لە ئەنجامدا وزەیەکی سروشتیت وەرگرت  و زیاتر وریاییت پێ ئەبەخشێ

‌2. کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز ئەکات، وا ئەکات کە پرۆسەی سوڕانەوەی خوێنی لەش زۆر چالاکتر بکات وا لە دڵ ئەکات پەمپی خوێنێکی زیاتر بدات و یارمەتی فراوانکردنی  بۆرییەکانی دڵ ئەدات، وە هەرەوها ئەگەر یەکێک فشاری خوێنی بەرز بێت خۆ شۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێنی ئەدات،

3. هەر کاتێک سترێس و قەلەقیت هەبوو یان کەسێک بۆهۆی قسەیەکی نەشیاوەوە نیگەرانی کردبی. هەوڵبدە بە ئاوی سارد خۆت بشۆی کە ڕێژەیەکی زۆر لەو نیگەرانییەت لەسەر کەم دەبێتەوە.

4. یارمەتی دابەزاندنی کێش ئەدات بە تایبەت کەمکردنەوەی ئەو چەورییەی کە لە کەمەرو ورگ دروست ئەبێ.

‌5. وات لێ ئەکات لەشت بەرگری زیاتر دروست بکات بەرامبەر بەو نەخۆشییانەی کە بەهۆی پەتاوە یان سەرماوە دروست ئەبن، چونکە خۆ شۆردن بە ئاوی سارد لەش ڕادەهێنێت لەگەڵ سەرما بۆیە بە ئاسانانی سەرمابوون نەخۆشت ناخات.

تەنھا شتێک پێویستە ئەنجامی بدەیت دوای خۆ شۆردن بە ئاوی سارد، سەرو ملت جوان وشک بکەرەوە پێش چوونە بەر ھەوا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن