چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له منداڵه‌كه‌تدا ده‌ركه‌وت مانای وایه توشی كۆرۆنا بووه
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ری چاودێری و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا CDC چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ڕونكردۆته‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و پێویسته زوو بیگه‌یه‌نیته نه‌خۆشخانه.
له‌نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به كۆرۆنا " قورسی هه‌ناسه‌دان و ئازاری سنگ و نه‌توانینی نوستن " و به‌شێكیشیان نیشانه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا نییه به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بیگوێزنه‌وه به كه‌سانی ساغ.
ئه‌م سه‌نته‌ره ئاشكراشی كردوه كه زۆربه‌ی منداڵان نیشانه‌كانی توشبون به كۆرۆنا به سادده‌ی له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت و زۆر كه‌میان پێویستیان به‌وه هه‌یه ببرێنه نه‌خۆشخانه و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كاربهێندرێت
هاوكات دیاریت نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵان به كۆرۆنا" تا و له‌رز و كۆكه و گیرانی قوڕگ و ئاو هاتنه خواره‌وه به لوتدا وو نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردن و هه‌وكردنی قوڕگ و هه‌ناسه‌توندی و سكچوون و دلتێكهه‌ڵاتن و ئازاری سه‌ر و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردنه" له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه منداڵه‌كه‌ت پشتگوێ مه‌خه و بیگه‌یه‌نه‌ره نزیكترین سه‌نته‌ری وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی.