نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری

28/09/2020     ژمارەی بینراو 351

راچڵەكین-

لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار 63 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام پێشنبوەڕۆ ئەو نرخە بەرزبوەوە بۆ ٤۲ دۆلار و پێنج سەنت.

لە هەمان كاتدا بەرمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس بە ۳۹ دۆلار و ۹۱ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا، خواستی لەسەر نەوت كەم كردووەتەوە.

لە لایەكی دیكەشەوە هەفتەی رابردوو، ژمارەی سەكۆكانی هەڵكەندنی بیرە نەوت لە ئەمریكا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، چوار سەكۆ زیادی كرد و چاوەڕوان دەكرێت ئەم كارە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە و كاریگەری لەسەر رێژەی خستنەڕووی نەوت هەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن