هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكجار خۆشه‌ویستی چاوی مرۆڤ له ئاست كه‌موكوڕیه‌كان به‌رامبه‌ر نابینا ده‌كات به‌ڵام زۆر گرنگه پیاوان پێش هاوسه‌رگیری بزانن چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی خانمان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیاندا زۆرجار ئه‌نجامه‌كه‌ی جیابوونه‌وه ده‌بێت.
1-ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر:
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌رده‌وام باس له‌وه بكات له لایه‌ن خۆشه‌ویستی پێشووی گێچه‌ڵی پێ كراوه یان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و باش بشزانیت بابه‌ته‌كه ته‌نها درۆیه ئه‌وه باشتر وایه له‌م كه‌سه دوور بكه‌ویته‌وه چونك دوور نیه تۆش ببیته دووه‌م قوربانی.
2-ئافره‌تی كاتژمێری بایلۆجی:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێش ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی یاسای و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كه‌وه بتان به‌ستێته‌وه و داوای ئه‌وه‌ت لێبكات منداڵێكی هه‌بێت لێت له كاتێكدا ئێوه هاوسه‌رگیریتان نه‌كردووه.
3-توشبوو بێت به نه‌خۆشی درۆ:
هه‌موان له بابه‌تێك یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك ڕه‌نگه درۆمان كردبێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی درۆكردن بوون و وه‌ك نان و ئاو وایه بۆیان ئه‌وه ژیانكدرن له‌گه‌ڵیان ئاسان نییه و درۆ ته‌واوی ژیانتان تێكده‌دات.
4-ئالوده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر:
مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان كاتێك به‌كارده‌هێنرێن ئاستی دۆپامین له له‌شدا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و زۆرجار دووركه‌وتنه‌وه لێی ئاسان نییه، ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه پڕه له كێشه و باشتره لێی دوور بكه‌ویته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت.
5-ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنن:
به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به شێوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن كاریگه‌ریه‌كه‌ی هیچ كه‌متر نیه له كاریگه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ، ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌پێش چاوبێت كه ڕه‌نگه ڕۆژێك خۆشی بوێیت و ڕۆژێك رٍقی لێت بێت و ڕۆژێك منداڵی بوێت و ڕۆژێكی دیكه نه‌یه‌وێت.
6- ئه‌و ئافره‌ته‌ی چه‌ند جارێك ماره كراوه و هاوسه‌رگیری نه‌كردووه:
ئاساییه ئه‌گه‌ر خانمێك له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان ده‌زگیرانه‌كه‌ی جیا ببێته‌وه و جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری بكاته‌وه به‌ڵام نا ئاساییه ئه‌گه‌ر زیاتر له چه‌ند جارێك ده‌زگیرانداربێت و له‌گه‌ڵ هیچكام له ده‌زگیرانه‌كانی ڕێك نه‌كه‌وێت.