هاوپەیمانان: مووشەکەکانی شەوی رابردوو لە ناو بنکەکانمان نەکەوتوونەتە خوارەوە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 244

راچڵەکین-

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، مووشەکەکانی شەوی رابردوو لە هەولێر لەناو بنکەکانیان نەکەوتوونەتە خوارەوە.

وەین ماراتۆ، وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی"راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشی ناڕاستەوخۆی شەوی رابردوو لە هەولێر لەناو بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەکەوتووەتە خوارەوە. هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتووەتە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەوە کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا، رایگەیاندبوو "کاتژمێر ٨:٣٠ ی ئشەوی رابردوو ، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران، بەڵام هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە".


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن