شەش هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 254

راچڵەکین-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شەش هەزار زەوی تاپۆ دەکرێن و لەکۆی ١٢٠ هەزار کار ٥٤ هەزار کارت ماوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش تاپۆ دەکرێن.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵا بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی کارتیان هەبوو پێکهێنرا، له‌ هه‌ولێر١٢٠ هەزار پارچە زەوی کارتیان هەبوو، پێشتر ٦٥ هەزاریان تاپۆ کراون و ئەمڕۆش شەش هەزاریان کراونەتە تاپۆ و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەو زەویانەی ماون تاپۆ بکرێن.

لای خۆشییەوە عەبدلواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەش هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ دەکرێن و لە هەفتەى ئایندەوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی تاپۆ بکەن مامەڵەی کۆتایی تاپۆکردنی زەوییەکانییان بکەن.

 سەرۆکی شارەوانی هەولێر وتیشی، پێشتر نزیکی ١٢٠ هەزار پارچە زەوی هەبوو کە تاپۆ نەکرابوون، کە نزیکی ٦٥ هەزاری لێ تاپۆ کرا، ئەمڕۆش شەش هەزاری دیکەمە راگەیەندرا.

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو زەوییانەشی کە کارتیان هەیە، دڵنیاییان دەدەینێ کە کاریان لەسەر دەکەین و ماوەیەکی دیکە تاپۆکردنی ئەوانی دیکەش ڕادەگەیەنین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن