لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان لەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر داوایەك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكات

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، راگەیاندراوێكی توند لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بڵاوكردەوەو داواشی لە وەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم كرد ئەو دەستە ئاشكرا بكەن كە لەپشت هێرشكەوە بوون.

لە راگەیاندراوەكەی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، ئیدانەی ئەو ھێرشە دەكەین كە ئێوارەی دوێنێ 30-9-2020 لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەكی لەرزۆكەوە كرایەسەر ھەولێر.

لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان، هێرشەكەی بە هەوڵێكی نەزۆك و ترسنۆكانە وەسفكردووە، ھاوكات داواشی لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم كردووە، لێكۆڵینەوەی جدی لەسەر ھێرشەكە بكەن و ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن كە لەپشتییەوە بووە.

شەو رابردوو، هێرشێكی موشەكی كرایە سەر نزیك فڕۆكەخانەی هەولێرو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، دەزگای دژە تیرۆری هەرێمیش، دوای ماوەیەكی كەم لە هێرشەكە، وێنەی بارهەڵگرێكی بڵاوكردەوە كە هێرشەكەی پێ ئەنجامدرابوو، هاوكات هێزەكانی حەشدی شەعبیشی بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن