بانگەوازێكی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانییەوە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 920

راچڵەكین -

تەندروستی سلێمانی لە بانگەوازێكی بەپەلەدا، داوا لەو كەسانە دەكات كە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، پلازما بە توشبووانی ڤایرۆسەكە ببەخشن.

د. هێرش حەیدەر، قادر سەرۆكی تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی، لە بانگەوازێكدا رایگەیاندووە، سلێمانی پێویستی زۆری بە پلازمای چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە  لە ئێستادا پێویستییەكی زۆریان بە پلازمای خوێنی چاكبووەكانی covid19 هەیە، چونكە پلازمای چاكبوەوەكان لە بانكی خوێن ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

دوێنێ 30-9-2020 تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكردبوو، 983 چاكبووی كۆرۆنا، پلازمایان بەخشیوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن