نەخۆشی دار گوێز(Phytophthora bleeding cankars)و چۆنیەتی چارەسەركردنی
ڕاچڵهكین-
ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەكی بەكترییە،لەسەر قەدی دارگوێزەكان دەردەچێت،لەبەرزی یەك مەتر لە زەوییەكەوە،لەبەشی ناوەوەی توێكڵەكەیان دەردەچێت و دەبێتە ھۆی ووشكبوونی دارگوێزەكان.
شەریف محمود،لێپرسراوی بەشی پاراستنی ڕووەك، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی ھەڵەبجە،دەڵێت:"
دەتوانین بەم شێوەیەی خوارەوە چارەسەری ئەم نەخۆشییە بكەین:
1- پاككردنەوەی باخەكان لە پاشماوەی دارە وشكبووە توشبووەكان و كۆكردنەوە و سوتاندنیان.
2- دەرھێنانی بنكی دارە تووشبووەكان كە لە نزیك جۆگەكانن و سوتاندنیان چونكە زۆر بەخێرای دەبێتەوە ھۆی بڵاوبوو بەناوباخەكانی تردا.
3-دیاریكردنی شوێنی توشبوو لەسەر قەدی دارەكە و پاشان لێكردنەوەی بەشێك لە توێكڵی قەدی دارە توشبووەكە و دواتر كۆكردنەوەی پارچەكان و سوتاندنیان.
4-بەكارھێنانی گیراوەی قڕكەری تایبەت بە نەخۆشیەكە بۆ شوێنە توشبووەكان و پاككردنەوەی ھەموو ئەو ڕەشی و سپورانەی لەسەر قەدی دارەكەیە.
5- پێویستە بۆ ھەر بنێك لە داری توشبوو بڕێك لەو گیراوەیە بەكاربھێنرێت و بكرێتە بنی دارەكە بەڕێگەی ئاودان.
6- دووبارەكردنەوەی خاڵی چوارەم و پێنجەم دوای پازدە ڕۆژ لە بەكارھێنانی جاری یەكەم.
7- لەبەرئەوەی بەشێك لە دارە توشبووەكانی ساڵانی پێشوو ڕەنگە بە تەواوی پاكنەكرێتەوە لە باخەكان و لەوەرزی زستان جارێكی تر بەھۆی ڕەشەباو باران و ئاو بڵاوبێتەوە،باشترە لەسەرەتای مانگی چوار جارێكی تر بەكاربھێنرێتەوە بۆ ئەگەری سەرھەڵدانەوەی ئەم نەخۆشییە و كۆنتڕۆڵكردنی.
س: بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە