توركیا دوای دوو ساڵ.. هۆزان جانێ-ی ئازادكرد

هەمەڕەنگ

08/10/2020     ژمارەی بینراو 517

راچڵەكین-

دادگای باڵای توركیا بڕیاریدا بەئازادكردنی خانمە گۆرانیبێژی باكوری كوردستان " هۆزان جانێ" كە رەگەزنامەی ئەڵمانیای هەیەو ماوەی دووساڵە لەو وڵاتە دەستگیركراوە.

ساڵی 2018 ئەمنییەكانی توركیا بە تۆمەتی تیرۆرو سوكایەتی بەسەرۆككۆماری ئەو وڵاتە، لە خاڵێكی پشكنینی ئەدێرنە، هۆزان جانێ-یان دەستگیركرد.

هۆزان جانێ، دوای تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی لەلایەن دادگای باڵای توركیا بڕیاری ئازادكردنی درا، بەمەرجی مانەوە لەناو خاكی توركیا ئازادیان كردوە.

هۆزان جانێ لە ساڵی ١٩٦٩لە دایكبووە و خەڵكی شاری ئەرزەروم-ە لە باكوری كوردستان، لەبواری موزیكداو چەندین بەرهەمی هونەریی تۆماركراوی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن