بەغداو هەرێم لەبارەی شنگال گەیشتنە رێككەوتن

عێراق

09/10/2020     ژمارەی بینراو 671

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، شنگال ئاوەدان دەكرێتەوەو دانیشتوانەكەشی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

راچڵەكین –

هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوچەی شنگال گەیشتنە رێككەوتن، وتەبێژی حكومەتی عێراقیش ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی توانی ئەو كارە بكات كە ئەوانی دیكە نەیاتنوانی ئەنجامی بدەن.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 9-10-2020، بە چاودێری مستەفا كازمی، رێككەوتنێكی مێژوویی لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدرا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتوانەكانی و دەستكردن بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.
 
وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، رێككەوتنەكە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی بەسەر ناوچەی شنگال پتەودەكات و كۆتایی بە دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكانی دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنە مێژووییەكە دەرفەت لەبەردەم گەڕانەوە دانیشتوانی شنگال و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕەخسێنێت و متمانەی هاوبەشیش لەنێوان هەرێم و بەغدا دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم، سەردانی بەغدای كرد بەمەبەستی رێككەوتن لەبارەی ئاساییكردنەوەی ناوچەی شنگال.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن