دەقی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی شنگال بڵاوکرایەوە

کوردستان

10/10/2020     ژمارەی بینراو 395

راچڵەکین-

وتەبێژی حكوومەتی عێراق، رایگەیاند، رێککەوتنی دووبارە رێکخستنەوەی دۆخی ئیداری و ئەمنی لە شنگال دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵییە و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی حكوومەتی عێراق، ئەحمەد رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەزار و ٥٠٠ گەنجی ئێزدی کەمپەکان و هەزار گەنجی شنگال لە چوارچێوەی هێزەکانی ئەمنی دادەمەزرێندرێن.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت قائیمقامێکی نوێ بۆ شنگال دابنرێت و هیچ ئەندامێکی پەکەکە یان نزیکی نابێت لەو ‌هێزە دابمەزرێت.

دوێنێ هەینی 9-10-2020، رێككەوتنێكی مێژوویی لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدرا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتوانەكانی و دەستكردن بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن