پەرلەمانی كوردستان دەست بەدانیشتنەكانی دەكاتەوە

کوردستان

29/02/2020     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین-

دوای كۆتایی هاتنی پشووی زستانە، سبەی یەكشەممە، پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگھێشتی سەرجەم ئەندامانی كردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی كردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی دووەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان.

بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ رۆژی یەكشەمە رێكەوتی 2020/3/بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

یەكەم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووەم: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولــی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتاری بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن