ڤیدیۆ: پشیله‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كرایه ده‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی پشیله‌یه‌ك كاتێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌كرێته ده‌ره‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو و زۆرێك به پێكه‌نیناوی وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڤیدیۆكه له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له باكوری ڕۆژئاوای چین تۆماركراوه و پشیله‌كه به ته‌نها خۆی چۆته ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه.
كارمه‌ندی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش قۆڵه‌كانی پشیله‌كه ده‌گرێت و ده‌یباته ده‌ره‌وه و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه دیاره پشیله‌كه تكتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی نه‌بڕیوه بۆیه كراوه‌ته ده‌ره‌وه و به‌شێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له خاوه‌نه‌كه‌ی ون بوبێت چونكه له پشیله‌یه‌كی بێ خزمه‌ت نه‌چوه.