راچڵەكین-
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا، ئەندازیاران روپۆشێكی نوێیان دروستكردووە كە وەك باڵۆنێك رووخسار دادەپۆشێت و هەناسەدان ئاسان دەكات. بەرهەمەكە كە كێشی ٦٥٠ گرامە، فلتەری هەیە و بۆ ماوەی شەش كاتژمێر بە پیل كار دەكات. هاوكات شێوەی دەرەوەی كڵاوەكە بووەتە جێی سەرنجی منداڵان.