ڤیدیۆ: یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دوای چاكبوونه‌وه‌ی له كۆرۆنا تره‌مپ ده‌مامك هه‌ڵده‌دات بۆ پشتیوانه‌كانی
ڕاچڵه‌كین-
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكبوونه‌وه‌ی" دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مامكی به‌سه‌ر هه‌واداره‌كانیدا به‌خشیه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌واداره‌كانی له ویلایه‌تی فلۆریدا.
له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌واداره‌كانی تره‌مپ ی ته‌مه‌ن 74 ساڵ وتی" كۆرۆنام تێپه‌ڕاند و پێیان وتووم ئێستا له‌شم به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه دروستكردوه"
تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه له‌ناو هه‌واداره‌كانی وتویه‌تی" هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م زۆر به‌هێزم و ده‌توانم له‌م قه‌ره‌باڵغیه بێم و بڕۆم و ئه‌م ئافره‌ت و پیاوه جوانانه ببینم و ماچێكی گه‌وره و قه‌ڵه‌و ده‌ده‌م به ئێوه"