راچڵەكین -
دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان هەولێرو بادینان و موسڵ كۆدەبێتەوەو دۆخی هەولێرو بادینان تاوتوێ دەكەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2020 لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێپرسراوی مەڵبەندو هەڤاڵانی سنووری هەولێرو بادینان و موسڵ كۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و ڕەوشی حزبایەتی لە دەڤەرەكە، هەروەها هەنگاوەكانی داهاتووی كاركردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بەوردی گفتوگۆیان كرد لەبارەی دۆخی ناوچەكەو هەنگاوەكانی یەكێتی لە داهاتوودا.