راچڵەکین-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سورە".
ئەمڕۆ شەممە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە بارەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بەخوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە، ئەم ئاڵایە سێمبولی پێكەوە ژیان و ئاشتی و ئاوەدانییە".
هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەشڵێت:" هەر گروپ و تاقمێك ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتێك، رێگە پێدرا و نین دەست بۆ پیرۆزییەكانی نەتەوەكەمان بەرن و ئاڵای كوردستان هێڵی سورە".
ئەو پەیامەی هاوسەرۆکی یەکیتی لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیانکردە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندیان و دواتریش ئاڵای کوردستانیان سووتاند.