گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لەئەمریكا گەیشتە زیاتر لە ٢٢٣ ھەزار كەس

جیهان

17/10/2020     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

لە ئەمریكا ژمارەی ئەو كەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢٣ ھەزار و ٧١١ كەس.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەكانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان بڵاوكراوەتەوە، لە ئەمریكا لە ماوەی ٢٤ كاتكۆی رابردوودا بە زیادبوونی ٧٢ ھەزار و ٦٧ كەس، ژنالرەی ئەوانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتووەتە ھەشت ملیۆن و ٢٩٤ ھەزار و ٤٣٨ كەس. ژمارەی ئەوانەی كە بەم ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوی گەیشتە ٢٢٣ ھەزار و ٧١١ كەس. 

ھاوكات ژمارەی ئەوانەی لە ئەمریكا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە پێنج ملیۆن و ٣٩٦ ھەزاری تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجامدراون ١٢٣ ملیۆن و ٧٦٧ ھەزاری تێپەڕاند.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن