پسپۆڕێك ئه‌و ته‌مه‌نی دیاریكرد كه مه‌ترسی مردنیان به كۆرۆنا زۆره
ڕاچڵه‌كین-
ته‌مه‌ن یه‌كێكه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ش، ئۆلگا تكاشۆفا پسپۆڕی نه‌خۆشی به‌ته‌مه‌نه‌كانه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوسیا له كۆنگره‌ی په‌رله‌مانی ڕوسیادا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ری مردنیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 80 ساڵه ئه‌گه‌ری مردنیان به كۆرۆنا له وڵاتی ئیتاڵیا %30 بووه و ئه‌وانه‌ش كه ته‌مه‌نیان خوار 50 ساڵ بووه ئه‌گه‌ری مردنیان به‌ڤایرۆسه %1 تێپه‌ڕی نه‌كردوه"
ئۆلگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه سیستمی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن لاواز ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له ته‌مه‌نی گه‌نج و پیردا ئه‌گه‌ری مردن به‌م ڤایرۆسه زیاتر ده‌كات بۆ نمونه نه‌خۆشی شه‌كره سێ هێنده ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات به كۆرۆنا و نه‌خۆشانی دڵ 4 هێنده مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌وكردنی سییه‌كانیان هه‌یه ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنیان 10 جار زیاتره به‌م ڤایرۆسه.