هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری سوڕانی ڕیخۆڵه ئهستوره
ڕاچڵهكین-
سوورانی ریخۆلە ئەستورە روودەدات کاتێك پارچەیەك لە قۆلۆن (ریخۆلە ئەستوورە) بە دەوری خۆیدا دەسورێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گیرانی ریخۆڵه، دكتۆر ههرمان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری سوڕانی ڕیخۆڵه ئهستوره دهدات.
هۆکاری سەرەکی بوونی ئەم حاڵەتە دەگەرێتەوە بۆ بوونی قەبزییەکی درێژخایەن، دەکرێ ئەم قەبزییە لە کۆمەلگای ڕۆژئاوایی بەهۆی بوونی خواردنی ناتەندرووستەوە بێ و لە کۆمەلگای ڕۆژهەلاتیش، وەکو ئەوەی لای خۆمان، دەکرێ بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە فایبەر لە ناو خۆراکی ڕۆژانەدا بێت.
ئەم قەبزییە درێژخایەنە دەبێتە هۆی گەورەبوون و کشانی قۆلۆن بە ڕێژەیەکی ناتەندروست، وا دەکات پر بێ لە ماددەی پیسایی، وە دواتریس بە هۆی قورسییەکەیەوە وا دەکات کە قۆلۆن بە دەوری خۆیدا بسورێتەوە.
دەکرێ سوورانی ریخۆلە ئەستوورە (قۆلۆن) لە هەر پارچەیەکی ریخۆلە ئەستوورە ڕووبدات، بەلام بە زۆری لە بەشی سیگمۆید روودەدا (Sigmoid Vulvulus)
چەندان ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردن، بەلام هەموویان هەر بە نەشتەرگەری کۆتاییان دێ، بۆیە نەشتەرگەری پێویستە بۆ هەموویان.
لە ئەگەری دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، بە هەر هۆیەك بێت، ئەوا گیانی نەخۆشییەکە دەکەوێتە مەترسییەوە، چونکە لە کاتی سوورانی ڕیخۆلە بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەگەری مردنی ئەو بەشەی ریخۆلە زۆرە لە ئەنجامی نەچوونی خوێن بۆی.