نانسی داوای لێبوردن ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی " نانسی عه‌جره‌م" به‌ناوی "إلی بیروت الانثی" خه‌ڵكی لوبنانی خسته گریان و له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه داوای لێبوردن ده‌كات.
نانسی ده‌ڵێت" مه‌به‌ستم نه‌بووه بتانخه‌مه گریان یان هیچ كه‌سێك له ئێوه بێزار بكه‌م .. منیش زۆر گریام ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستماندان زۆربوون و هه‌موو ڕۆژێك ئازیزێكمان له ده‌ست ده‌ده‌ین و خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانمان له‌ده‌ست ده‌چێت و له‌یه‌كتر دورین، به‌ڵام هێشتا هیوایه‌ك هه‌یه و خۆشه‌ویستیمان بۆ وڵاته‌كه‌مان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌كات و هه‌رچه‌ند به‌وه ناچار بكرێین ئێره جێبهێڵین هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه"
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی نانسی به‌ناوی" الی بیروت الانثی" یه و شیعری شاعیری ناوداری لوبنانی " نزار قه‌بانی" یه و له ئاوازی "هشام بولس" و دابه‌شكردنی" باسم رزق" ه و ده‌رهێنانی سه‌میر سریانی یه و تیایدا هه‌ستی لوبنانیه‌كان و ئه‌و دۆخه‌ی خستۆته ڕوو كه هاوڵاتیانی لوبنانی تیایدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش وایكرد به‌رهه‌مه نوێكه‌ی نانسی هه‌رزوو له‌ناو لوبنانیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خێرا بڵاوببێته‌وه.