ئەمریکا هۆشداریدەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە کەنداو

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دوبەی، هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە وڵاتانی کەنداو، داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئەگەر دەنگی تەقینەوە یان زەنگی ئاگادارکردنەوە هات، دەستبەجێ رێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکەدا بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، چاودێری ئەو راپۆرتانە کراوە کە باس لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداودا، داواشکراوە هاووڵاتییانیان هۆشیار بن.

لە لایەکی دیکەوە، لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز بڵاوکراوەتەوە و دوێنێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە چاودێری راپۆرتەکان کراوە لەبارەی ئەگەری هێرشی راستەوخۆی مووشەکی یان درۆن بۆ سەر ریاز، داواش لە هاووڵاتییان کراوە هۆشیاربن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن