زریانی مۆلاڤ لە ڤێتنام گیانلەدەستدانی 25 كەس و بێسەروشوێنبوونی دەیانی تری لێكەوتووەتە

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین-

لەئاكامی ئەو زریانەی زۆربەی ناوچە جیاجیاكانی ڤێتنامی گرتووەتەوە، لانی كەم 25 كەس گیانیان لەدەستداو 54ی تر بێسەروشوێن بوون.

حكومەتی ڤێتنام رایگەیاندووە، بەهۆی زریانی مۆلاڤ-ەوە لەهەندێك ناوچەی سەر بەهەرێمی كوانج زەوی رۆچووەو بەهۆیەوە لانی كەم 13 كەس گیانیان لەدەستداوەو 40ی تر بێسەروشوێن بوون.

هاوكات تەلەڤزیۆنی فەرمی ڤێتنام بڵاویكردووەتەوە، 12 راوچی لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 14 راوچی تر تائێستا بێسەروشوێنن.

جگە لەو زیانە گیانیانە، حكومەتی ڤێتنام ئاماژەی بەوەكردووە، زریانی مۆڵاڤ بووەتە بووەتە هۆی پچڕاندنی هێڵەكانی كارەباو زیانگەیاندن بە نزیكەی 65 هەزار خانووی هاوڵاتیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن