دوو نیشانه كۆرۆنا له ئه‌نفلۆنزا جیا ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تاكانی وه‌رزی زستان ڕوو له زیادبوون ده‌كات و هاوڵاتیان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن به چ نیشانه‌یه‌كدا بزانن كه توشی كۆرۆنا بوون یان ئه‌نفلۆنزا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانی دیكه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌ڕێی دوو نیشانه‌وه جیاكاری كردوه له‌نێوان توشبوون به كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان لێی به ئاگابن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌گشتی نیشانه‌كانی ئه‌م دوو ڤایرۆسه نزیكن له یه‌كتر به‌ڵام دوو خاڵ له‌یه‌ك جیایان ده‌كاته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردن له دوو نیشانه‌ی متمانه پێكراوی كۆرۆنایه و ئه‌مه‌ش كۆرۆنا له ئه‌نفلۆنزا جیا ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌م دوو نیشانه‌یه له‌سه‌ر %80.4 ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه و زۆر گرنگه هاوڵاتیان له‌م بابه‌ته‌دا ئاگاداربن.