تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 286

راچڵەكین -

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەرانسەری جیهان، 45 ملیۆن و 210 هەزار كەسی تێپەڕاندو ژمارەی چاكبووانیش لە 33 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە.

بە گوێرەی دوایین زانیارییەكانی ماڵپەری "Worldometer" ، كە تایبەتە بە تۆماركردنی ئاماری كۆرۆنا لە جیهان، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، لە سەرانسەری جیهان ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووەو گەیشتە 34 ملیۆن و 211 هەزارو 215 كەس.

هەر بە گوێرەی ئامارەكە، ژمارەی چاكبووانی پەتاكە بۆ 32 ملیۆن و 899 هەزارو 193 كەس بەرزبووەتەوە، تائێستاش ملیۆنێك و 184 هەزارو 100 كەس بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریدەخات زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆماركراوە، كە ژمارەكە بۆ 9 ملیۆن و 179 هەزارو 74 كەس بەرزبووەتەوە، لە پلەی دووەمیش وڵاتی هیندستان دێت بە هەشت ملیۆن و 87 هەزار و 494 حاڵەت، بەڕازیل (پێنج ملیۆن و 474 هەزار و 840) كەس،  رووسیا زیاتر لە ملیۆنێك و 581 هەزار حاڵەت، وڵاتانی فەرەنساو ئیسپانیاو ئەرجەنتین و كۆلۆمبیاش لە ریزبەندی دواتر دێن كە هەر یەكێكیان زیاتر لە ملیۆنێك حاڵەتی تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن