ئەندامێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆچی دواییکرد

عێراق

30/10/2020     ژمارەی بینراو 363

راچلەکین-

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق مردنی دادوەر فاروق سامی، ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵی،  راگەیاند، بەوەش دادگاکە ئێستا شەش ئەندامی ماوە.

لە راگەیەنراوێکدا دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە فاروق سامی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد، کۆچی دوایی ئەو دادوەرە دەبێتە سێیەم ئەندامی دادگاکە کە کۆچی دواییکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دادوەر سامی، پێش بوونی بە ئەندامی دادگای باڵای فیدڕالی، دادوەر بووە لە دادگای تەمییزی فیدڕالی، هەروەها سەرۆکی دادگای کارگێڕی بووە.

رۆژی ١١ تشرینی یەکەم، ئەندامی دادگای باڵای فیدڕالی، دادوەر عەبوود ساڵح تەمیمی کۆچی دوایی کرد.

دادگای باڵای فیدڕالی، لە سآڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و نۆ ئەندامی هەیە، بەرزترین دادگایە لە عێراق و دەستەیەکی دادوەری سەربەخۆیە و تایبەتە بە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی دەستووری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن