لە عێراق 47 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

30/10/2020     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، لە 24 كاتكۆی رابردوودا 47 توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دوو هەزار و 878 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 878 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا دووهەزارو 855 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئامارەكە دەریخستووە, لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 470 هەزار و 633 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 10 هەزارو 862 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانیش گەیشتە 397 هەزار و 241 كەس، كە دەكاتە رێژەی 84.4%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن