یه‌كه‌م جار نییه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به ده‌مامكه‌وه ده‌نگ بده‌ن
ڕاچڵه‌كین-
كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا " دۆناڵد تره‌مپ" له‌گه‌ڵ كاندیدی دیموكراته‌كان "جۆ بایدن" له‌كاتێكدایه كه په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مریكا و جیهان بڵاوبۆته‌وه و هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن پێویسته به ده‌مامكه‌وه به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی ده‌نگداندا بكه‌ونه ناو په‌تایه‌كی جیهانیه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" هستۆری" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ساڵی 1918 له‌كاتی ده‌نگدان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا په‌تای ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبۆته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆته هۆی مردنی 50 ملیۆن مرۆڤ و له‌و كاته‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به په‌تاكه ده‌مامكیان به‌كارهێناوه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی نوێ نییه:
له ئێستادا به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڕۆن به‌ڕێوه و ده‌مامك به‌كارده‌هێنن و هاوڵاتیان په‌یڕه‌وی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و له هه‌ندێك ویلایه‌ت خوێندنگه و زانكۆ و كڵێسا و شانۆگه‌ریه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه داخراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان تیایدا كۆنه‌بنه‌وه.
له‌به‌ر هه‌مان هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی ساڵی 1918 به‌شێك له كاندیده‌كان نه‌یانتوانیوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن چونكه په‌یڕه‌وی دووری كۆمه‌ڵایه‌تیان كردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به په‌تاكه و ناچار بوون له‌ڕێی پۆسته‌وه په‌یامه‌كانیان به ده‌نگده‌ره‌كانیان بگه‌یه‌نن.